بزووتنەوەی ئیسلامی بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات
رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند: مادام ناتوانین دەنگی دەنگدەرانمان بپارێزین بەشداری ھەڵبژاردنیش ناکەین.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە مبدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «عیرفان عەلی عەبدولعەزیز» رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگهیاندووە: بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ناکەن و بایکۆتی پرۆسەکە دەکەن،
«عیرفان عەبدولعەزیز» رابهری گشتی بزووتنهوهی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە، لەبەر ئەوەی ناتوانین وەک جاری پێشوو پارێزگاری لە دەنگی هاوڵاتیان بکەین، بۆیه بایکۆتی ههڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەین.
رابهری گشتی بزووتنهوهی ئیسلامی لە درێژەی قسەکانیدا رەخنەی لە هەڵوێستی هەندێک لایەنی ھەرێمی کوردستانیش گرت و وتیشی: بەداخەوەم بۆ ئەو لایەنانەی کە لەسەر تەلەفزیۆن ئەو هەموو بانگەشە گەورەیە دەکەن و کەچی لەگەڵ ئەو حیزبەی خۆیان پێیان دەوت گەندەڵ دەست دەخانە ناو دەستی یەکەوە بۆ بەدەستهێنانی کورسیەک".
عیرفان عەبدولعەزیز وتوشیەتی: لە ئێستادا نەخشەی ئەنجامی هەڵبژاردن روونەو دیارەو پۆستەکانیش داربەش کراون.