May 18, 2021 17:27 Asia/Tehran
  • ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی هۆشداری دا؛ مەترسیی دووپات بوونەوەی سیناریۆی عەفرین لە هەرێمی کوردستان

تورکیا لە ساڵی 2018 و هاوکات لە گەڵ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی خۆی دژی کوردەکانی سووریا، بە بیانووی بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ پەکەکە هێرشی خۆی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان زۆرتر کردۆتەوە.

بە پێی ڕاگەیندراوی میدیاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەرتەشی تورکیا ئەوەندە لە خاکی عێراق چۆتە پێشەوە کە بنکەی سەربازی نوێیان لە ناوچە دامەزراندووە.

ڕۆژنامەی مۆرنینگ ستاری ئینگلیس لە راپۆرتێکدا مەبەست و لێکەوتەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستانی لێک داوەتەوە و ڕایگەیاندووە: تورکیا لەم شەڕەشدا وەکوو ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون لە عەفرینی سووریا بەدوای دەرکردنی گوندنشینە کوردەکان لە باکووری هەرێمی کوردستانە.

خەڵکی گوندەکانی باکووری هەرێمی کوردستان وتوویانە: بە هۆی قورس بوونی بوردومانەکانی تورکیا ناچار بووین ماڵەکانی خۆمان بە جێ بێڵین و چەند گوند هەر بەم بۆنەوە چۆڵ کراون.

ئەم رۆژنامەیە ڕایگەیاندووە: هاوکات بوونی ئۆپەراسیۆنەکانی "پەنجەی بروسکە و پەنجەی ھەوزەتریشقە" لە گەڵ ژینۆسایدی ئەرمەنییەکان لە ساڵی 1915 بێ هۆکار نییە و مەبەست لەوەش دەرکردنی کوردەکانی عێراق لە باکووری ئەم وڵاتەیە.

هەروەها ڕایگەیاندووە تورکیا لە جەنگاوەرە سوورییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کەڵک وەردەگرێت و بەدوای دووپات کردنەوەی سیناریۆی عەفرین لە هەرێمی کوردستانی عێراقە.

سەرپەیڤ