May 22, 2021 11:34 Asia/Tehran
  • یە‌کگرتوی ئیسلامیی کوردستان: سەرکەوتنی حەماس سەرەتای گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە ناوچەکەدا

سە‌رۆکی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتیی یە‌کگرتوی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، "سەرکەوتنی" بزوتنەوەی حەماس و گەلی فەڵەستین سەرەتایەکی باش دەبێت بۆ گۆڕانکاریی گەورە لە بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە و لاوازبونی رژێمە دیکتاتۆر و کۆنەپەرستەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سە‌رۆکی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتیی یە‌کگرتوی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند: "سەرکەوتنی" بزوتنەوەی حەماس و گەلی فەڵەستین سەرەتایەکی باش دەبێت بۆ گۆڕانکاریی گەورە لە بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە و لاوازبونی رژێمە دیکتاتۆر و کۆنەپەرستەکان.

هادی عەلی، رایگەیاند: لەبارەی ئەنجامدانی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل باوەڕیان وایە "ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی لەم شەڕەدا حەماس و گەلی فەڵەستین بەدەستیان ھێنا، رەنگدانەوەی ھەمەلایەنەی دەبێت لەسەر ھاوکێشە سیاسییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لاوازبونی رژێمە دیکتاتۆر و کۆنەپەرستەکان".

 

سەرپەیڤ