May 24, 2021 12:40 Asia/Tehran
  • گەنجە بۆکانیەکە کە لەبەردەم UN ئاگری لە خۆی بەردا، گیانی لە دەستدا

گەنجە بۆکانیەکە کە لە بەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، شەوی رابردوو گیانی لەدەستدا.

 بە پێی هەواڵی میدیاکانی هەرێم ،ئەو گەنجە کە ناوی بەهزاد مەحمود و رۆژی ١٨ ی ئایار ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی ئێمێرجنسی هەولێر گیانی لە دەستدا.

لە دوای ئەوەی کە بەهزاد مەحمود لەبەردەم ژمارەیەک میدیاکاردا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، رەخنەیەکی زۆر رووبەڕووی ئەو میدیاکارانە بووە کە رووپێووی رووداوەکەیان کرد و بەریان بە خۆ سووتاندنی ئەو گەنجە نەگرت، هەروەها رەخنەش رووبەڕووی ئەو میدیایانە بووە کە رووداوی خۆسووتاندنەکەیان پەخشکردبوو.

سەرپەیڤ