شەڕی سەختی پەکەکە و تورکیا لەگوندی کێستە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i397316-شەڕی_سەختی_پەکەکە_و_تورکیا_لەگوندی_کێستە
شەوی ڕابردوو شەڕو پێکدادانێکی سەخت لەگوندی کێستە لەنێوان سوپای تورکیاو ھێزەکانی پەکەکە ڕوویداو تورکیا قورسترین چەکەکانی خۆی بەکارهێناوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 07, 2021 13:45 Asia/Tehran
  • شەڕی سەختی پەکەکە و تورکیا لەگوندی کێستە

شەوی ڕابردوو شەڕو پێکدادانێکی سەخت لەگوندی کێستە لەنێوان سوپای تورکیاو ھێزەکانی پەکەکە ڕوویداو تورکیا قورسترین چەکەکانی خۆی بەکارهێناوە.

بەگوێرەی  ھەواڵێکی شارپرێس ، شەوی ڕابردوو لەگوندی کێستە شەڕێکی سەخت لەنێوان تورکیاو پەکەکە بەڕێوەچووە، کە تیایدا تورکیا ناچاربووە کۆپتەری شەڕکەر بەکاربهێنێت.

بە پێی ھەواڵەکە ، تورکیا بەچڕیی بۆردوومانی ڕەزو باخەکانی گوندەکەی کردوەو یەکەمجارە بەوشێوە بەرچاوە کۆپتەری شەڕکەر بەکاربهێنێت.

هەرچەندە تائێستا قەبارەی زیانەکانی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی تورکیا نەزانراوە، بەڵام وەک سەرچاوەکەی شارپرێس وتی:"ھێزەکای تورکیا ناچار بەپاشەکشە کراون".

بیانووی تورکیا بۆ شەڕ و ھەڵمەتی سەربازیی لە باکووری عێراق ئامادەبوونی ھێزەکانی پەکەکەیە و تا ئێستا ھەزەکانی تا 50 کیلۆمەتریی خاکی عێراق پێشڕەوییان کردووە و چەندنی بنکەی سەربازیی لە خاکی عێراق داناوە . 

ئەم ھەنگاوانەی تورکیا لە ھەمان کات دا رووبەڕووی ناڕەزایەتیی توندی کاربەدەستانی عێراقی بووەتەوە لە گەڵ ئەوەدا کە ئەوان لە پەکەکەشیان ویستووە خاکی عێراق لە دژی تورکیا دەکارنەھێنێ .