حوزه‌یران 14, 2021 16:13 Asia/Tehran
  •  تەقینەوەی نارنجۆک لە هەڵەبجە ، کوژراوێکی لێکەوتەوە

‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆکێکه‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌کی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌، گه‌نجێک گیانی له‌ده‌ستدا.

 به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاند" سه‌باره‌ت به‌و ڕوداوه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ که‌ له‌ پارکێکی گه‌ڕه‌کی شاره‌وانی ڕووی داوه‌ گه‌نجێکی له‌دایکبوی ساڵی 1992 کاتژمێر 9:00 سه‌رله‌به‌یانی ڕۆشتوه‌ته‌ پارکه‌که‌ و دوباخه‌وانی لێبووه‌ دوای سڵاوکردن له‌ باخه‌وانه‌کان و دورکه‌وتنه‌وه‌ لێیان به‌ماوه‌یه‌کی که‌م ده‌نگێک بیستراوه‌ دوای ئاگاداربوون و گه‌شتنی هێزه‌کانمان به‌ شوێنی ڕوداوه‌که‌ له‌ لێکۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تایبه‌کاندا ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ که‌سێکه‌ به‌ناوی ڕێکان ته‌حسین فه‌تاح کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه‌".

ئەوەش خراوەتەڕوو، ڕووداوه‌که‌‌ ڕووداوێکی خۆکوژی بووه‌ و له‌ ڕێگه‌ی نارنجۆکێکی ده‌نگیه‌وه‌ بووه، لێکۆلینه‌وه‌ی زیاتر بەردەوامە.

 

سەرپەیڤ