وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان کۆنسێرت و ئاهەنگی هونەرمەندانی بیانی قەدەغەکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i397723-وەزارەتی_ڕۆشنبیری_هەرێمی_کوردستان_کۆنسێرت_و_ئاهەنگی_هونەرمەندانی_بیانی_قەدەغەکرد
لە نوسراوێکدا وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان داوا لە وەزاڕەتی ناوخۆ دەکات ڕێگە بەهیچ هونەرمەندێکی بیانی نەدەن بۆ سازدانی ئاهەنگ و کۆنسێرت لە هەرێمی کوردستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 19, 2021 03:21 Asia/Tehran
  • وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان کۆنسێرت و ئاهەنگی هونەرمەندانی بیانی قەدەغەکرد

لە نوسراوێکدا وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان داوا لە وەزاڕەتی ناوخۆ دەکات ڕێگە بەهیچ هونەرمەندێکی بیانی نەدەن بۆ سازدانی ئاهەنگ و کۆنسێرت لە هەرێمی کوردستان.

بە پێی راپۆرتی شارپرێس ، لە نوسراوێکدا کە وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی کردووە داوادەکات، رێگەپێدان بە هیچ هونەرمەندێکی بیانی نەدرێت لە هەرێمی کوردستان کۆنسێرتی گۆرانی سازبکات، بەبێ ڕەزامەندی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان.

ئەم بریارەی وەزارەتی رۆشنبیری لە کاتێکدایە کە لە هەفتەی رابردوو دا سازدانی کۆنسێرتێکی هونەری بۆ هونەرمەندێکی بیانی نارەزایی شەقام و ناوەندە هونەری و رۆشنبیرییەکانی بەدواداهات و بلیتەکانی کۆنسێرتەکە بە پارەیەکی خەیاڵی دەستاودەستیان پێوەکرا.