حکومەتی عێراق دەرچوانی بەشی خوێندنی کوردیی کەرکوک وەرناگرێ
حوزهیران 21, 2021 04:12 Asia/Tehran
بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردیی کە کەرکوک ئاشکرای کرد، بەغدا هەڕەشەی وەرنەگرتنی دەرچوانی ئامادەیی بەشی خوێندنی کوردی کەرکوکی لە زانکۆکانی عێراق کردووە.
بە پێی هەواڵی وێستگە نیوز ، شێرزاد ڕەشید کاکە، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک گوتی، " پێیان وتووین، ئەگەر وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم سەرپەرشتی تاقیکردنەوەکانی بەشی خوێندنی کوردی بکات لەشاری کەرکوک، ئەوا ئهوان ئامادەنین دەرچوانی ئامادەیی لەزانکۆکانی کەرکوک و عێراق وەربگرن".
زیاتر لە 105 هەزار خوێندکار لە بەشی کوردیی پارێزگای کەرکوک دەخوێنن و حەوت هەزار مامۆستا و فەرمانبەر-یش لەسەر هەمان بەش دامەزراون و دەوام دەکەن.
هاوکات بەردەوام مامۆستایان و خوێندکاران ڕەخنەی ئەوەیان هەبووە، کە هاوشێوەی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراق گرنگییان پێنەدراوە.
سەرپەیڤ