بەردەوامیی ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق
ھێزەکانی سوپای تورکیا لە درێژەی مۆڵ درانی نایاسایی ھێزەکانی لە بەشگەلێکی خاکی باکووری عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ئۆپراسیۆنێکی دەرەوەی سنووردا دو ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانیان کوشت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی «میت»ی تورکیا، ئەم دوو ئەندامەی پەکەکە بە ناوەکانی «ماھیە ئاچیک»و «ڕوحا ڕاجیع» لە پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستان کوژراون.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە کاتێکدا پێ لە سەر بەردەوام کردنی ھێزشەکانی لە ھەرێمی کوردستان دادەگرێت کە دەوڵەتی عێراق بەرلەمە بەدەرکردنی بەیاننامەیەکی فەرمی داوای لە کاربەدەستانی ئانکارا کرد بوو کە ئامادە بوونی سەربازیی خۆی لە خاکی عێراق کۆتایی پێ بێنێ.
بەغدا ھەروەھا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ھانا بردن بۆ ڕێگاچارەی سەربازیی یەک لایەنە ناتوانێ ڕەوشتێکی کارڕا بێت بۆ چارەسەریی گرفتە ئاسایشتییە ھاوبیەشەکان.