ته‌مووز 04, 2021 18:22 Asia/Tehran
  • سه‌رکۆنسوڵی ئێران له‌سلێمانی: ڤێزه‌ی گه‌شتیاری ئازاد نه‌کراوه‌

پاش ئه‌وه‌ی که‌ هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی هاتوچۆی گه‌شتیاران له‌نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر زاری قائیمقامی قه‌زای قه‌سری شیرین بڵاوکرایه‌وه‌، سه‌رکۆنسوڵی ئێران له‌سه‌ر جموجوڵی گه‌شتیاری له‌نێوان هه‌ر دوولا ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌دات.

سه‌رکۆنسوڵی ئێران له‌سلێمانی: ڤێزه‌ی گه‌شتیاری ئازاد نه‌کراوه‌مه‌هدی شوشته‌ری سه‌رکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌شاری سلێمانی له‌ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاندوه‌، که‌ هێشتا ده‌رکردنی ڤێزه‌ی گه‌شتیاری بۆ سه‌ردانیکردنی ئێران ئازاد نه‌کراوه‌.

ناوبراو وتیشی: تا ئێستا هاتنی هاووڵاتیانی ئێرانی له‌ خاڵه‌ سنورییه‌کانه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان قه‌ده‌غه‌ بووه‌ که‌ ئێستا ئازاد کراوه‌.

شوشته‌ری وتی: به‌ڵام بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێم و عیراق به‌گشتی، ته‌نیا ئه‌وانه‌ی ده‌توانن سه‌ردانی ئێران بکه‌ن که‌ ڤێزه‌ی بازرگانی، ده‌رمانی، خوێندکاری و خێزانییان هه‌یه‌ که‌ وه‌ک ڕابردوو موڵه‌تی سه‌ردانیکردنیان هه‌یه‌.هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رکۆنسوڵی ئێران له‌سلێمانی ڕایگه‌یاندوه‌: که‌ ڤێزه‌ی گه‌شتیاری بۆ عێراقییه‌کان ده‌رناکرێت.

 

سەرپەیڤ