لە دژی بێکاری ، لە هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەست پێدەکات
ئهیلوول 11, 2021 03:34 Asia/Tehran
ئەنجومەنی دەرچووانی دانەمەزراو ڕایدەگەیەنێت" دژی بێکاری و داخستنی دەرگای دامەزراندن خۆپیشاندانی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم ئەنجام دەدرێت".
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە چەند میدیایەکی ھەرێم بڵاویان کردووەتەوە ئەنجوومەنی دەرچووانی دانەمەزراو ئاماژە بەوەدەکەن" ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢١ کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی خۆپیشاندانی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم ئەنجام دەدرێت دژی بێکاری و داخستنی دەرگای دامەزراندن".
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەنجومەنی دەرچوانی دانەمەزراو داوا لەسەرجەم دەرچووان دەکەن، کە بە جۆش و خڕۆشەوە بەژداری کارای خۆپیشاندانەکان بکەن، لە پێناو ئەو مافەی کە ساڵانێکە لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان سەندراوەتەوە.