ئه‌یلوول 14, 2021 11:44 Asia/Tehran
  • بە پێی ھەواڵی مێدیا حکومەڵەتییەکانی تورکیا : بەرپرسی پەیوەندی دەرەوەی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کوژرا

مێدیا دەوڵەتییەکانی تورکیا بانگەشەیان کرد کەسێک کە دەوترێت بەرپرسی پێوەندییە دەرەکییەکانی پەکەکە بووە لە ئۆپراسیۆنێکدا لە هەرێمی کوردستان کوژراوە.

مێدیا دەوڵەتییەکانی تورکیا بانگەشەیان کرد بەرپرسی پێوەندییە دەرەکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئۆپراسیۆنی سوپا و ڕێکخراوی هەواڵگری نەتەوەیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژراوە.

ئەو هەواڵدەرییە نووسیویە کەسێک بە ناوی محەمەد ئەمین ئاکینجی ناسراو بە جەوهەر، کە دەوترێت بەرپرسی پێوەندییە دەرەکییەکانی پەکەکە بووە، لە ناوچەی گارە کوژراوە.

ئاکینجی لە ساڵی 2011 چووەتە ڕیزی پەکەکەوە و چووەتە عێراق. ناوبراو لەو ماوەیەدا بەرپرسی پێوەندی نێوان رێبەرانی پەکەکە بووە.

پەکەکە هێشتا بەم هەواڵە کاردانەوەیەکی نیشان نەداوە . 

سەرپەیڤ