زه‌نگى ساڵى نوێى خوێندن لە ھەرێمی کوردستان لێدرا
زه‌نگى ساڵێکى نوێى خوێندن لێدراو وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمیش ئاشکرایده‌کات، حه‌وت ملیۆن لیتر سوته‌مه‌نى بۆ ناوه‌نده‌کانى خوێندن دابینکراوه‌و سێ هه‌فته‌ى یه‌که‌میش وه‌ک قه‌ره‌بووى ساڵى ڕابردوى خوێندن ته‌رخانکراوه، جه‌ختیکرده‌وه، به‌ستنى ماسک بۆ مامۆستایان‌و خوێندکاران ناچاریه‌و زیاتر له‌ملیۆنێک‌و 800 هه‌زار خوێندکاریش ئه‌مساڵ به‌شداریی پرۆسه‌ى خوێندن ده‌که‌ن.
بە پێی راپۆرتی میدیاکانی ھەرێم ، ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى ده‌ستپێکى ساڵى نوێى خوێندنه‌وه ئاشکرایکرد، بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2019، خەرجی هەر خوێندکارێک لەسەر حکومەت ملیۆنێک‌و 400 هەزار دینارەو خوێندنی ساڵی نوێ لەخانەقین دەستیپێکردوە، بەڵام لەکەرکوک دەستیپێنەکردوە.
وەزیری پەروەردە ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد، تائێستا له35%ى مامۆستایان ڤاکسینیان وه‌رگرتوه، جه‌ختیشیکرده‌وه، "به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه خوێندن دەستپێدەکاتەوە بەڕێککارەکانی خۆپارێزی به‌تایبه‌ت به‌ستنى ماسک".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئاشکرایکردوه، پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بە بەشداریی زیاتر لەیه‌ک ملیۆن‌و 800 هەزار قوتابی‌و 162 هەزار مامۆستا‌و فەرمانبەر لەحه‌وت هەزارو 145 قوتابخانەو ناوەندی خوێندن دەستپێدەکات.