کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە ئەندامانی ھێزی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان
ئێوارەى ڕۆژی چوارشەممە ژمارەیەک پێشمەرگە بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە سنوری قەزای ئاکرێ کوژران و یان برینداربوون.
بە پێی ڕاپۆرتی گەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕەکانی ھەرێمی کوردستانەوە ، ئێوارەى ڕۆژی مینێک بە کاروانێکى هێزەکانى پێشمەرگەى پارتی دیموکراتی کوردستاندا تەقییەوەو بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە کوژران و پێنجی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوەکانی ھەرێم باس لەوە دەکەن کە، رووداوەکە لە سنوری «نهلێ» قەوماوەو کە سەر بە قەزای ئاکرێییەو پێشمەرگەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەى ئاکرێ.
سەبارەت بە چۆنیەتى تەقینەوەکەش باسی ئەوە دەکرێت کە تائێستا نازانرێت سەرچاوەى ئەو تەقینەوەیە چی بووەو کێ بووە، بەڵام مینەکە لەسەر ئەو رێگایە چێنراوە کە کاروانى هێزەکانى پێشمەرگەى پێدا تێپەڕیووە. لە ئێستادا پارتی دیموکرا پەنجەی تاوان بۆ ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) ڕادەکێشێ و ئەو لایەنە وەک ھۆکاری ڕووداوەکە دەناسێنێ.