ڕاگەیەندراوی دژەتیرۆری یەکێتی نیشتمانی لەبارەی تیرۆر کردنی ئەندامێکی باڵای پەکەکە لە سلێمانی
دژەتیرۆری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەربارەی تیرۆری یاسین بولوت لە شاری سلێمانی، سەرەداوی وردمان دەربارەی ئەو ڕووداوانە دەستکەوتووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆردا هاتووە: "وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و جەماوەری شاری سلێمانی خۆشەویست لەوە دڵنیا دەکەینەوە بە پاڵپشتی دۆکۆمێنت و زانیاری تایبەت سەرەداوی ووردمان دەربارەی ئەو ڕوداوانە دەستکەوتووە، پاش یەکلاکردنەوە و پشتڕاستکردنەوەیان بەبەڵگەوە بۆرای گشتیی کوردستان بڵاویان دەکەینەوە".
ئاماژە بەوەش دراوە، "هەروەها جەخت دەکەیەنەوە لەوەی شاری سلێمانی هەمیشە وەک لانکەی فرەدەنگی و ئارامی دەمێنێتەوە هیچپیلان گێڕییەک سلێمانی و دەزگا ئەمنییەکانی بەلاڕێدانابات".
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕى مەکتەبى سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لەبارەی ڕووداوی تیرۆرکردنی شوکری سەرحەد کە ئەمڕۆ لەلایەن تورکیاوە لەشاری سلێمانی کرایە ئامانج گوتی: "داواکارم هەرچی زووە لایەنە یٔەمنییەکانی یٔەم شارە بکەرانی یٔەو رووداوە تاوانکارییە بدۆزنەوە و راپێچی دادگایان بکەن تا بەسزاى خۆیان بگەن".
(یاسین بولوت) ناسراو بە(شوکرى سەرحەد) لە ئەندامانی باڵای پەکەکە سەرلەبەیانی ھەینی ١٧ی یٔەیلول لەشارى سلێمانی تیرۆرکرا".