تشرینی یه‌که‌م 10, 2021 19:17 Asia/Tehran
  • ئەنجامی نافەرمیی ھەڵبژاردنەکان لە ڕوانگەی میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە

میدیاکانی ھەرێمی کوردستان دەرەنجامی نافەرمیی کاژێرێک بەرلە کۆتایی ھاتنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقیان بڵاو کردەوە.

لە کاتژمێر حەوتی بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە پڕۆسەی دەنگدان دەستی پێ کردو لە کاتژمێر شەشی ئێوەرە کۆتایی پێ ھات و تا ئێستاش بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان رێژەی بەشداریی هاوڵاتیانی ھەرێم لە پڕۆسەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تاوەکو کاژێرێک پێش کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان رێژەی بەشداریی هاوڵاتیان لەناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشەلەسەرەکان بەم شێوەیە بووە: هەولێر ٢٣%، گوێر ٤٨%، کۆیە ١٩%، زاخۆ ٦٨%، سلێمانی ٢٣%، رواندز ٦٠%  دهۆکیش ٢٥% .

هەروەها رێژەی بەشداریی هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنەکان لە دینارتە ٧٢%، چۆمان ٦٢%، سۆران ٦٥% و لە  گەرمیانیش رێژەکەی ٣٥% بووە.

کاتژمێر 7:00حەوتی بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە دەیەمی ئۆکتۆبەر پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەعێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد و شەشی ئێوارەش کۆتایی ھات و تەواوی بنکەکان داخران. لەم ھەڵمەتەی ھەڵبژاردن دا ٢٣ملیۆن و ٩٨٦ هەزار و ٧٤١ دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبووە. سێ هەزار و ٢٢٦ کاندیدیش ململانێی دەست خستنی ٣٢٩ کورسیی پەرلەمانی عێراقیان کردووە.

سەرپەیڤ