فڕۆکەکانی تورکیا ناوچەیەکیان له‌ سیده‌کان بۆردومان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i401682-فڕۆکەکانی_تورکیا_ناوچەیەکیان_له_سیده_کان_بۆردومان_کرد
فڕۆکەکانی تورکیا کاتژمێر 9:30 ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه‌ 17 ى 10 ى 2021، بۆردوومانی ناوچە سنووریەکانی چیای به‌ربزینیان له‌ سنووری سیده‌کان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2021 12:36 Asia/Tehran
  • فڕۆکەکانی تورکیا ناوچەیەکیان له‌ سیده‌کان بۆردومان کرد

فڕۆکەکانی تورکیا کاتژمێر 9:30 ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه‌ 17 ى 10 ى 2021، بۆردوومانی ناوچە سنووریەکانی چیای به‌ربزینیان له‌ سنووری سیده‌کان کرد.

تەلەڤیزیۆنی کوردستانی TV بڵاوی کردەوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەماوەی  نیو کات ژمێردا   سێ جار لووتکەی چیای بەربزینیان بەبیانووی ھەبوونی  باره‌گاکانی چەکدارانی پەکەکە، لە نزیک سنوورەکانی ئێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران بەچڕی  بۆردوومان کردووه‌.

بەھۆی ئەوەی کەشوێنەکەش دووری ئاواییەکانە،  زیانەکانی ئەو بۆردومانە تا ئێستاکه‌ نه‌زانراوه‌، ھاوکات وێڕای بۆردوومانی فڕۆکە جەنگیەکان بۆ ماوەی دوو ڕۆژە فڕۆکەی چاودێری به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچەکە دەسوورێنەوە.