زەبرو زیانەکانی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i402040-زەبرو_زیانەکانی_تورکیا_لە_ھەرێمی_کوردستان
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا باسی کوژرانی لەشکرییەکی دیکەی ئەم وڵاتەی کرد لە باکووری عێراق
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2021 11:24 Asia/Tehran
  • زەبرو زیانەکانی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا باسی کوژرانی لەشکرییەکی دیکەی ئەم وڵاتەی کرد لە باکووری عێراق

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند: ئەم لەشکرییە لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمیا لە تەنیشتی جاددەیەکی باکووری عێراق کوژراوە.

٢٦ی ئۆکتۆبەریش دو لەشکریی دیکەی تورکیا لە ئەنجامی دەستوەردانی سەربازیی سوپای ئەم وڵاتە لە باکووری عێراق دا کوژران.

سوپای تورکیا لە ئاپریلی ڕابردووەوە ھاوکات ئۆپراسیۆنی «چنگی ھەڵۆ»و «چنگی ھەورەتریشقە»ی بۆ پێی و شوێن گرتنی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان دەست پێکردووە کە لەم ماوەیەدا سەدان کەس لە ھەردووک لا کوژراون.