نێچیروان بارزانی: رەوشی ناڕەزایەتییەکان لە بەغدا و دواهاتە نەخوازراوەکانی لە نزیکەوە پێوشوێن دەگرین
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیکرد بارودۆخی ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و دواهاتەکان و ڕووداوە نه خوازراوه کانی لە نزیکەوە پێ وشویندەگرێ.
نچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێک دا لەپێوەندی لەگەڵ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربرینەکانیی ئەمدواییە لە بەغدا،جەختیکرده وه لەنزیکەوە ڕەوشەکە و گۆڕانکارییەکان لە بەغدا و دواهات ورووداوە نه خوازراوه کان بەهۆی ئەوەوە پێو شوێندەگرێت.
بارزانی ئاماژەی کرد کە ڕوودانی تووند وتیژەی و ئاژاوە لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا هۆی نیگەرانی و ومەترسییەکە بۆ تووندترکردنەوەی نائارامی وئالۆزییەکانی ئێستا.
ئەو لەگەل قوربانیانی تووندو تیژییەکان دوای خۆپیشاندانەکانی بەغدا هاوخه میی خۆی ڕاگەیاندووە ولەهەموو لایەنەکان داوایکردووە دان بە خۆیان دا بگرن و پێشبگرن بە هەرچەشنە کردەوەیەک کە ببێتە هۆی ئالۆزکاوتربوونەوەی ڕەوشەکە.
هەروەها جەختیکردووە دەستووری عێراق مافی ناڕەزایەتیی دەربرینی ئاشتیانە و ڕاگەیاندنی ناڕەزایەتی دەربڕینی مەدەنی دەستەبەر کردووە و هەرلەم حاڵەیش دا پێش دەگرێت به ڕوودانی ئالۆزی وبشێوی.
نچیروان بارزانی داوایکردووە بە گوێرەی چوارچێوەی یاسا ڕووبەڕووی خۆپیشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەربڕینەکان ببنەوە وهەمووان لەپێناو پاراستنی پاوەجێی هەنگاو هەڵبگرن وقازانجەباڵاکانی وڵات لەبەر چاویان دابێت.
بارزانی تیشکی خستە سەر بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پێشوختەی پەرلەمانی عێراق و ناڕەزایەتییەکان لە حاند ئەنجامە ڕاگەیاندراوەکانی ودەڵێت سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان بەستراوەتەوە بە لەبەر چاوگرتنی ناڕەزایەتی و سکاڵاکان و لەبەر چاوگرتنی ڕێگا چارە یاساییه کان.