ئەندامێکی گۆڕان: کرانەوەی بەنداوی ئیلی سوو لە تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان کارەساتبار دەبێ
ئەندامیکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق گوتی : کرانەوەی بەنداوی ئیلی سوو لە تورکیا،دەبێتە هۆی بەدی هاتنی کارەساتی ژینگەیی و ئاویی بۆ هەرێمی کوردستان.
" ئەحمەد دەبان" لەمبارەو گوتی: کرانەوەی بەنداوی ئیلی سوو دەبیتە هۆی کەمبوونی ئاوە ڕەوانەکان وا بەرەو بەنداوەکانی دەربەندیخان، دووکان و بەنداوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەڕۆن.
دەبان گوتیشی: هاوینێکی یەکجار ئەستەممان له پیش ده بێ و ئەم بابه ته بەتایبەتی لەکاتی نەبارینی فراوانی بەفر و باران لە زستانی ئەمساڵ،کارتێکەری خراپی دەبێت لە سەر کشتوکاڵی ئێمە .
ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا، رۆژی ڕابردوو بەنداوی ئیلی سووی لە حاڵێکدا کردەوە کە نیگەرانییەکان لەبارەی کارتێکەری ڕاستەوخۆی ئەم بەنداوە لەسەر عێراق هه یه.
سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بەمەی تورکیا لە نێو وڵاتانی کەمئاوی جیهان دایە گوتی: ئێمە تاقەتی ئەوەمان نییە تەنانەت دڵۆپێک لە ئاوەکەمان بەفێرو بچێت.ئاوگرنگترین و ستراتژیکترین سەرچاوەی ئەم سەردەمەیە و بەڕێوە بەرایەتی ئاو پێویستییەکی هەرەگرنگە.
شایانی باسە بەنداوی ئیلی سوولە ناوچەی نێوان پارێزگاکانی ماردین و شەرناخ لە ١٥ کیلومەتری شاری دارگچیت دایە .
له ئەنجامی رۆنانی ئه وبه نداوه زیاتر له سە د و نە وه د گوند و شوێنه واری 12 هه زار ساڵەی حەسه ن کیف کەوتنه ژیرئاو.