جەختی مەسرور بارزانی لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ ئێران
سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دیار لەگەڵ کاربەدەستێکی باڵای ئێراندا لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ تاراندا پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «مەسرور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی دووشەممە لە شاری ھەولێر پێشوازیی کرد لە «مەھدی سەفەری» ڕاوێژکاری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ بواری ئابووری.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، «مەسرور بارزانی» لە دیداری لەگەڵ ئەم کاربەدەستەی ئێراندا ڕێگاکانی ھێزمەند کردنی ئاسۆی ھاوکارییە ئابوورییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان تاوتوێ کردووە.
لەم دیدارەدا گۆڕانکاری و پێشهاتهکانی ناوچهکه و پێوهندییهکانی نێوان ههرێمی کوردستان و حکومهتی فیدراڵیی عێراق و چهند بابهتێکی جێی بایهخی هاوبهش، لەوانە پەیوەندیی نێوان تاران و ھەولێر لێک درایەوە.