جەختی مەسرور بارزانی لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i402364-جەختی_مەسرور_بارزانی_لە_سەر_پەرە_پێ_دانی_پەیوەندیی_ئابووری_لەگەڵ_ئێران
سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دیار لەگەڵ کاربەدەستێکی باڵای ئێراندا لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ تاراندا پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2021 06:11 Asia/Tehran
  • جەختی مەسرور بارزانی لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ ئێران

سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دیار لەگەڵ کاربەدەستێکی باڵای ئێراندا لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ تاراندا پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «مەسرور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی دووشەممە لە شاری ھەولێر پێشوازیی کرد لە «مەھدی سەفەری» ڕاوێژکاری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ بواری ئابووری.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، «مەسرور بارزانی» لە دیداری لەگەڵ ئەم کاربەدەستەی ئێراندا ڕێگاکانی ھێزمەند کردنی ئاسۆی ھاوکارییە ئابوورییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان تاوتوێ کردووە.

لەم دیدارەدا گۆڕانکاری و پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ و پێوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی فیدراڵیی عێراق و چه‌ند بابه‌تێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، لەوانە پەیوەندیی نێوان تاران و ھەولێر لێک درایەوە.