تاوتوێ کرانی ڕێگاکانی ھاوکاریی ئێران لەگەڵ ھەرێمی کوردستان
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری دیپلۆماسیی ئابووری ڕێگاکانی ھاوکاریی بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ھەرێمی کوردستانی لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم ناوچەیە تاووێ کرد.
کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری دیپلۆماسیی ئابووری له‌گه‌ڵ پارێزگاران و سه‌رۆکانی پێکهاته ئابووریه‌کان و بازرگانه دیاره‌کانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه
«مه‌هدی سه‌فه‌ری» جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری دیپلۆماسیی ئابووری ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌مه به‌رواری ٧ ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢١ی زایینی له بینای سه‌رکونسوڵگه‌ریی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا به ئاماده‌بوونی پارێزگاره‌کانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و قایمقانی ناوه‌ندی سلێمانی، سه‌رۆکانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، سه‌رۆکی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی کوردستان و سه‌رۆکانی پێکهاته‌کانی دیکه‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵێک له بازرگانه گه‌وره‌کانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه بەشداریی کرد.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که «مه‌هدی شوشته‌ری» سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانیش تێیدا به‌شدار بوو، به‌رپرسان و که‌سایه‌تیه ئابووریه‌کانی به‌شدار له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به ئاماژه‌دان به به‌شێک له کێشه و ڕێگرییه‌کانی به‌رده‌م په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردولا، داوای چاره‌سه‌رییان کرد به ئامانجی په‌ره‌پێدانی هه‌رچی زیاتری په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابووریه‌کان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری دیپلۆماسیی ئابووریش به ئاماژه‌دان به توانا و زه‌مینه له‌باره‌کانی هاوکاری و په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه مێژوویی، ئایینی و رۆشنبیرییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌رێمی کوردستان، بره‌ودان به په‌یوه‌نیدیه ئابووریه‌کانی به دوور نه‌زانی و داوای له به‌رپرسانی حکومی و پێکهاته ئابوورییه‌کانی ئاماده‌بووی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه کرد یارمه‌تیده‌ربن بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م ئامانجه.
«سه‌فه‌ری» هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به توانا به‌رزه‌کانی کۆمپانیا ئێرانیه‌کان و کوالێتی به‌رزی به‌رهه‌مه‌کانیان کرد و رایگه‌یاند کۆمپانیا ئێرانیه‌کان ئاماده‌ی وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌شن له هه‌رێمی کوردستان دا.