تشرینی دووه‌م 17, 2021 09:05 Asia/Tehran
  • بەرھەم ساڵح: ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا لە قۆناغێکی دیاری کەردایە

سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کرد: ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا لە قۆناغی گواستنەوەو دیاری کەردایە.

«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق، ڕۆژی سێشەممە لەمیانی وتارێکدا لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژئاوای ئاسیا لە دهۆک رایگەیاند:ئه‌م کۆڕه‌ له‌کاتێکدا ده‌به‌سترێت کە گۆڕانکاریی زۆر گه‌وره‌ له‌ناوچه‌که‌ ده‌گوزه‌رێت، هه‌میشه‌ پێشهات و گۆڕانکاری و روداوی گرنگ روبه‌ڕوی ئه‌م ناوچه‌یه‌ بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م ساته‌ له‌ مێژوودا بایه‌خی تایبه‌تی هه‌یه‌ به‌شێکی گۆڕانکارییه‌کان ڕوویان له‌ عێراق و کوردستان و ناوچه‌که‌یه‌.

سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەست بە ھەڵبژاردنیش وتی:ئێستا که‌ باس له‌ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان و پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ دەکرێت، گۆڕانی گه‌وره‌ هاتوونه‌ته‌ پێش بۆ نه‌خشاندنی داھاتوویەکی باش.

بەرھەم ساڵح وتیشی: ته‌نیا گۆڕینی حکومه‌ت و پێکهێنانی حکومه‌ت گرنگ نیه‌، به‌ڵکو قه‌یرانێکی بنه‌ڕه‌تی له‌ عێراق هه‌یه‌ که‌ قه‌یرانی حوکمڕانیه‌. عێراق خاڵی پەیوەندیی نێوان عەرەب و کوردو شێعەو سوننەو باڵەکانی دیکەیە، لە ئێستادا بەرەوڕووی گرفتی ئاسایشتی و توندئاژۆیین و دیارە ئەم کێشانەش بەس بە ھەنگاوی نێوخۆیی چارەسەر نابن بەڵکو پێویستمەندی ھاریکاری و پەیوەندیی ناوچەییە، گەرچی ناکۆکی لە ناوچەکەدا قوڵە.

ڕۆژی سێ شەممە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژئاوای ئاسیا بە بەشداریی سەرۆک کۆماری عێراق، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و کاربەدەستانی نێوخۆیی و بیانیی دیکە لە شاری دھۆکی ھەرێمی کوردستان دەستی پێ کرا.

سەرپەیڤ