شاندێکی حکوومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بازرگانی تورکیا کۆ بوونه‌وه
شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان که بۆ به‌شداری کردن له کۆڕبەندی وەبەرھێنان و بازرگانی تورکیا – عێراق سه‌ردانی تورکیایان کردووه، له‌گه‌ڵ بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی تورکیا، دۆخی وەبەرھێنان و بازرگانیان تاوتوێ کرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی کوردستان؛ شاندەکەی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ مستەفا تۆزجۆ جێگری وەزیری بازرگانی تورکیا کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی وەبەرھێنان و بازرگانی نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستانیان کرد و ھەردوولا جەختیان لەسەر فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و لابردنی بەربەستەکانی بازرگانی کردەوە.
شاندەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە پێکھاتوون لە سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتی ھاوردە و ناردنکاران کوردستان و سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان گەیشتنە ئیستەنبووڵ ودوێنێ ھەینی بەشداریان لە کۆڕبەندی وەبەرھێنان و بازرگانی تورکیا - عێراق دا کرد .