تشرینی دووه‌م 23, 2021 10:39 Asia/Tehran
  • بەرپرسێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان: بەهۆی گەمەی سیاسییەوە دوو کورسیمان رەتکرانەوە

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە بەر گەمەی سیاسی دوو کورسیی پەرلەمانی حزبەکەی لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەلایەن دەستەی دادوەری لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رەتکراونەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، هۆشیار زێباری لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە: دەستەی دادوەری لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ساڵی  ٢٠٢١ی عێراق بڕیاری داوە بە رەتکردنەوەی کاندیدە سەربەخۆکانی عێراقی و دوولە کورسیی کاندیدەکانی پارتیش لە بەر گەمەی سیاسی ڕەت کراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە: بەلاڕێدابردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان شتێکی بێهیواکەر بوو، هەڵبژاردنەکان دادوەرانە و پاک بوون، بەڵام ئەنجامەکەی ناداپەروەرانە و ستەمکارانە بوو.

 دەی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، پێشتر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەنجامە بەراییەکانی بڵاوکردبووەوە و رایگەیاندبوو، پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٣ کورسیی بەدەست هێناوە، بەڵام بە لەدەستدانی ئەو دو کورسیە ژمارەی کورسییەکانی بۆ ٣١ کورسی دادەبەزێت.

سەرپەیڤ