«مەسروربارزانی» خەمبارین بە کارەساتی خنکانی کۆچبەرانی کورد
«مەسروربارزانی» سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەبارەی خنکانی ٢٧ کۆچبەر لەکەناڵی ئینگلیزی نێوان فڕهنساو بریتانیا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:خەمبارین بە ڕووداوەکەو پێدەچێت ژمارهیهکیان کوردبن.
«مەسرور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیامەکەی دا ئاماژەی بەوەش کرد: زۆر خهمبارم به گیان لهدهستدانی ٢٧ پهنابهر له کهناڵی ئینگلیزی نێوان فڕهنسا و بریتانیا له شهوی رابردودا کە پێدەچێت ژمارهیهکیان کوردبن.
سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا، کار بۆ ئهوه دهکهین کە شوناسیان ڕوون کەینەوەو هاوخهمی خۆشمان بۆ کهسوکاری ئەو قوربانیانە دهردهبڕین.
«مەسرور بارزانی» ئاماژەی بەوەش کرد: ئەو روداوە مەترسیی کۆچکردنی نایاسایی و ئەو قاچاخچیانەمان بیردەخاتەوە کە خەڵک بەرەو مەرگ دەبەن. پێویستە هەموومان پێکەوە رێگریان لێ بکەین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە حکومەتی فڕەنسا ڕایگەیاند: زۆربەی ئەو٢٧ کۆچبەرەی شەوی رابردو لە کەناڵی ئینگلیز لەنێوان فڕەنسا و بریتانیادا خنکاون، هاوڵاتیانی کودی دانیشتوی هەرێمی کوردستانن.