کاروانێکی دیکەی کۆچبەران گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان
تشرینی دووهم 26, 2021 13:14 Asia/Tehran
کاروانێکی ١٧٦ کەسیی دیکەی کۆچبەرانی کورد لە فڕۆکەخانەی «میسنک»ی بیلاڕوسیاوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەڕێگەی دوو فڕۆکەوە، زیاتر لە ٦٠٠ کۆچبەری کورد و عێراقی لە بێلاڕوسیاوە گەڕێندرانەوە ھەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی هەولێر دابەزین.
کۆچبەرە کوردەکان لەلایەن حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە کارئاسانییان بۆکراوە بۆ گەڕانەوە.
ئەوە دووەم کاروانی کۆچبەرانی کوردە، کە لە سنوورەکانی بیلاڕوسیاوە دەگەڕێنەوە پایتەختی ئەو وڵاتە و پاشان دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
بەشێک لەو هاوڵاتییانە ئاماژە بە دۆخی سەختی سنوورەکانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا دەکەن، ئەم کۆچبەرانە ماوەی زیاتر لە مانگێکە لەسەر سنوورەکانن، بەبێ ئەوەی چارەنووسیان ڕوون بێت.