کاروانێکی دیکه‌ی کۆچبەران لە بیلاڕوسیاوە گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە کاروانێکی دیکەی کۆچبەران گەڕانەوە هەرێمی کوردستان، که ژماره‌یان 425 که‌سه، ئه‌وه‌ش چواره‌م کاروانه له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردودا که له بیلاڕوسیاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هەرێمی کوردستان و عێراق.
به‌پێی ھەواڵێکی میدیای خه‌ندان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه کاروانی چواره‌می کۆچبه‌ران که ژماره‌یان 425 که‌سه له رێکه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی مینسک گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی کۆچبه‌ران هه‌وڵی زۆریاندا له رێگه‌ی وڵاتی پۆڵنداوه بگه‌نه ئه‌وروپا به‌ڵام رێگریان لێکراو نه‌یانتوانی.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(واع) رایگەیاند، وەزارەتەکە رێنمایی داوە بە باڵیۆزخانەکانی کۆماری عێراق لە مۆسکۆ و وارشۆ تیمی دیپلۆماسی بنێرن بۆ ئەو شوێنانەی کۆچبەران تیادایە، پشتیوانی پێویست و هەماهەنگیان بۆ دابین بکەن لەگەڵ دەسەڵاتداران لە بیلارۆس، لیتوانیا، لاتڤیا و پۆڵەندا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، بەم دواییانە وەزارەتەکە بە پەرۆشی زۆربونی کۆچکردن بوە بۆ ئەوەی بەپەلە لەگەڵ دەسەڵاتی نیشتیمانیدا هەماهەنگی بکات و دەستپێشخەرییەکە بکات و تا ئێستا سەرکەوتو بوە لە گەڕانەوەی کۆچبەران لە گەشتە چۆڵە تایبەتەکان و بە هەوڵ و کۆششی وەزارەت و لەگەڵ هێڵی ئاسمانی عێراقی.
یەکێتی ئەوروپا، بیلاڕوسیای تۆمەتبار کردوە بە تۆمەتی دروستکردنی قەیرانی کۆچبەران لەسەر سنوری ئەو وڵاتە و یەکێتی ئەوروپا، ئەوەش لەڕێی پێدانی ڤیزای بیلاڕوسیا بە هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێنانی کۆچبەران بۆ بیلاڕوسیا، دواتر رەوانەکردنیان بۆ سنورەکان و ناچارکردنیان تاوەکو بەشێوەیەکی نایاسایی سنورەکە ببەزێنن.