کانونی یه‌که‌م 04, 2021 17:54 Asia/Tehran
  • هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵاترین دەسەڵاتی سەربازیی عێراق رێککەوت

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری حکومەتی هەرێم لەژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەوەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کە باڵاترین دەسەڵاتی سوپای عێراقە، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش گەیشتوەتە ڕێککەوتن.

 

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت بەمیدیاکانی ڕاگەیاند، لەگه‌ڵ وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش لەدوو میحوەر گەیشتونەتە ڕێککەوتن.بەوتەی نوێنەرەکەی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ بەغدا لەهەردوو میحوەری دیالەو کەرکوک بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش گەیشتونەتە ڕێککەوتن، میحوەرەکانی دیکەش لەکۆبونەوەکانی داهاتوو ڕێککەوتنی لەسەردەکرێت.هاوکات لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا جەختکراوەتەوە لەوەی، دەبێت ژوری هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق چالاکتر بکرێتەوە

سەرپەیڤ