تشرینی دووه‌م 26, 2025 18:49 Asia/Tehran
  • مەسرور بارزانی : بەڵێن دراوە بە زووترین کات مووچە بنێرن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران و مووچەخۆران رایگەیاند، بەڵێن دراوە "بە زووترین کات مووچە بنێرن." ئاماژەی بەوەش کرد، پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق "بۆ هیچ لایەنێک یەکلایی نەبووەتەوە."

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هیچ پاساوێک بۆ دواخستنی مووچە نییە و نەدەبوو ئەوەندە دوابکەوێت." ئاماژەی بەوەش کرد، "جێی داخە ئێستا چاوەڕێی مووچەی مانگی نۆین و حکومەتی ناوه ندی  دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ی مووچەخۆرانی کردووە."سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی، "ئەوەی بیستوومانە ئەوەیە، [بەرپرسانی حکومەتی ناوه ندی] بەڵێنیان داوە بە زووترین کات مووچەکان بنێرن." ئەوەشی خستەڕوو، بابەتەکە تەنیا مووچەی مانگی ٩ نییە، بەڵکو ئەوە "بەرەو کۆتایی ساڵ دەڕۆین و هەموو هەوڵمان بۆ ئەوەیە مووچەکانی ئەم ساڵ نەفەوتێن و هەمووی بنێرن. ئەگەر ئەمە نەکرێت، دەبێت گلەیی ئاراستەی حکومەتی به غدا بکرێت،" چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی  که لەسەر شانی بووە جێبەجێی کردوون.

سەرپەیڤ