بەڕێکرانی تەرمی ٣٠٠ شەهیدی بێ ناوو نیشانی چاخی بەرەڤانیی پیرۆز و دەسدرێژییەکەی ڕژێمی زایۆنی لەناوچە جیاجیاکانی ئێران
تشرینی دووهم 24, 2025 16:50 Asia/Tehran
خەڵکی شار و گوندە جۆراوجۆرەکانی ئێران تەرمی ٣٠٠ شەهیدی بێ ناوو نیشانیان بەڕێ کرد کە لەئاکامی شەڕی سەپێندراوی سەددام دژی ئێران و دەسدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ئێراندا شەهید بوون.
ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمی ئەو شەهیدانە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆەوە لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران دەسپێکرا و لەو شەهیدانە 100 شەهید لە تاران و 200 شەهید لە پارێزگاکانی دیکە بەڕێ کران . ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمی سێ شەهید لە سنە بە ئامادە بوونی بەربڵاوی خەڵک بەرپرسان و بنەماڵەی شەهیدان بەڕێوە چوو. خەڵکی ئێران لە سەرانسەری وڵات لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمی شەهیدانی بێ ناوو نیشان دروشمی نەمان بۆ ڕژێمی زایونی و نەمان بۆ ئەمریکایان بەرز کردەوە .