حکومەتی هەرێمی کوردستان : سکاڵا لەسەر کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی تۆمار دەکەین
حکومەتی هەرێمی کوردستان له ڕاگەیەندراوێکدا وەڵامێکی توندی کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی تورکی دەداتەوە و دەڵێت" سکاڵا تۆمار دەکهین لەسەر ئەو زیانەی کە بەرمان کەوتووە".
بە پێی ھەواڵێکی سپی میدیا ، حکومەتی هەرێمی کوردستان له بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەیاننامەکهی گەنەڵ ئینێرجی دوای ئەوە دێت کە لەرێگەی نامەیەکەوە لە رۆژی ٥ی ئەم مانگە حکومهتی ههرێم کۆمپانیاکەی لە کۆتایی پێهێنانی گرێبەستەکانی لەو دو کیڵگەیە ئاگادارکردوەتەوە، دوای ئهوهی که کۆمپانیاکه رایگهیاندوه، که ناتوانێت ئەرکەکانی لە چوارچێوەی گرێبەستەکانی لە کێڵگەی میران و بنەباوی بەجێبهێنێت".
ئەوەشی خستەڕوو، کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی ویستویەتی پاساو بۆ کۆتاییهێنانی گرێبەستەکانی بهێنێتەوە و بیانوی ئەوەی هێناوەتهوه، کە گوایە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند بە ناوەڕۆکی گرێبەستەکان نەبووە.
حکومەتی هەرێمی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش دەخاتەڕوو، زۆر بە داخەوەیە کە کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی نەیتوانیوە پرۆپۆزەڵێکی باوەڕپێکراو بۆ پەرەپێدانی ئەو دوو کێڵگەیە پێشکەش بکات، کە هۆکاری سەرەکییە بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا نەیتوانیوە لە ماوەیەکی گونجاودا ئەو دو کێڵگەیە پەرەپێبدات.
لەسەر ههڕهشهی تۆمارکردنی سکاڵا لهلایهن کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی باسی لەوەکردووە، بە توندی وەڵامی هەر سکاڵایەکی گەنەڵ ئینێرجی دەداتەوە و سکاڵاش تۆماردەکات لەسەر ئەو زیانەی کە بەری کەوتوە بەهۆی پابەندنەبونی کۆمپانیاکه بە گرێبەستەکانییەوە.
ڕۆژی ١٠ی ئهم مانگه، کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی له راگهیهندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو سکاڵایەی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە پەیوەندی هەیە بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی وەبەرهێنانی هاوبەش لە هەردوو کێڵگەی غازی بنەباوێ و میران لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، کۆمپانیاکەمان ئامادەیە هەردوو گرێبەستەکە هەڵبوەشێنێتەوە و لەبەرامبەریشدا داوای قەرەبوو لە حکومەتی هەرێم دەکات، بەبێ ئەوەی بڕی ئەو قەرەبوە بخاتەڕوو.