200 ملیار دیناره‌که‌ی بەغدا گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، 200 ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتە ھەرێمی کوردستان.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاند: پاش دواکه‌وتنی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی کانوونی یه‌که‌می 2021، کاتژمێر 12:30 خولەک، بڕی 200 ملیار دینار به‌پێی رێکه‌وتنی هه‌رێم-به‌غدا گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان.
پێشتر مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژکاری مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندبوو: رێکه‌وتنه‌کان وه‌ک خۆیه‌تی و جێبه‌جێده‌کرێت و هیچ کێشه‌یه‌کی سیاسیش له ناردنی 200 ملیاره‌که بۆ هه‌رێم نییه.
وتیشی: "ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی عیراق به‌زوویی کۆنه‌بێته‌وه و دهستبهکارنهکات، له‌ساڵی داهاتووش کار به‌م بودجه‌یه‌ی ئێستا ده‌کرێت و ئه‌وه‌ی بۆ هه‌رێم یان هه‌ر ناوچه‌یه‌کی تر خه‌رجکراوه به‌هه‌مانشێوه خه‌رجده‌کرێت".
ئه‌وه‌شی وتبوو: "کێشه‌ی نه‌ناردنی 200 ملیاره‌که بۆ هه‌رێم ته‌کنیکیه به‌هۆی کۆتاییهاتنی ساڵی داراییه".