لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێ دا ، تورکیا چەند ناوچەی سیدەکانی تۆپبارانکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i404146-لە_یەکەم_رۆژی_ساڵی_نوێ_دا_تورکیا_چەند_ناوچەی_سیدەکانی_تۆپبارانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردوومانکردنی چەند ناوچەیەکی ناحیەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 01, 2022 18:45 Asia/Tehran
  • لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێ دا ، تورکیا چەند ناوچەی سیدەکانی تۆپبارانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردوومانکردنی چەند ناوچەیەکی ناحیەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر کرد.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی دەرەوار و پێشوار لە ناوچەی برادۆستی سەر بە ناحیەی سیدەکانیان کرد.

ئەوە یەکەم حاڵەتی تۆپبارانی ھەرێمی کوردستان لە لایەن تورکیاوە لە ساڵی نوێی زایینیە. 

ئەو بۆردوومانە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی میدیای پەکەکە، تورکیا دوو هاووڵاتی هەرێمی کوردستانی لە ناوچەی برادۆست بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پەکەکە دەستگیرکردووە.