شوبات 20, 2022 12:00 Asia/Tehran
  • سەرکردەیەکی باڵای داعش لە هەرێمی کوردستان دەستگیر کرا

وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق دەڵێت به‌هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌رپرسێکى باڵاى داعش له‌ هه‌رێمى کوردستان ده‌ستگیر کرا.

یەحیا ڕەسووڵ ڕایگه‌یاند، له‌ژێر ڕۆشنایی بڕیاره‌کانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌چه‌کداره‌کان ، دواى سه‌ردانه‌ پڕ به‌رهه‌م و بایه‌خه‌کانى سه‌رۆکى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆرى عێراقى بۆ هه‌رێمى کوردستان و گۆڕینه‌وه‌ى زانیاریه‌ هه‌واڵگریه‌کان توانیان سه‌رکرده‌یه‌کى داعش ده‌ستگیربکه‌ن.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، توانراوه‌ محەمەد وه‌هبى فارس ڕێکخه‌رى په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان "ویلایه‌تى کوردستان و ویلایه‌تى باشووری "داعش  ده‌ستگیربکرێت.

سەرپەیڤ