یەکیەتی نیشتمانیی : سەبارەت بە بەربژێری سەرۆک کۆماریی لە گەڵ پارتی ڕێک نەکەوتووین
شوبات 21, 2022 11:01 Asia/Tehran
ئەندامی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: سەبارەت بە بەربژێرێک بۆ سەرۆک کۆماریی لە گەڵ پارتی دیموکرات ڕێک نەکەوتووین.
ئەحمەد ئەیووب ئەندامی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان لەم بارەوە وتی: بژاردەی ئێمە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق بەرهەم ساڵحە. تا ئێستا لە گەڵ پارتی دیموکرات لە سەر ئەم مژارە ڕێک نەکەوتووین.
ئەو سەبارەت بە ڕێبەر ئەحمەد بەربژێری پارتی دیموکراتیش وتی: ڕێبەر ئەحمەد لاوازتر لە هوشیار زێبارییە بۆیە ناکرێ وەکوو کەسێکی کاریگەر باسی بکرێت.
ناوبراو راشیگەیاند: ئێمە پێشتر سەبارەت بە کردەوەی سەرۆکی پارلەمانی عێراق واتا درێژکردنەوەی کاتی ناونووسی بەربژێرانی سەرۆک کۆماری سکاڵامان تۆمار کرد بەڵام گەر رەت بکرێتەوە، ڕێز بۆ بڕیاری دادگا دادەنێین.