کونسولی ئێران لە سلێمانی : ناوەندی پسپۆڕیی گەشەی هەناردەی پیشەسازیی بینای ئێران لە شاری کەلار دەکرێتەوە
ئادار 05, 2022 18:07 Asia/Tehran
کونسولی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند ، لەسەر بنەمای مۆڵەتی دەرچوو لە لایەن رێکخراوی گەشەی تیجارەتی ئێران ، یەکەم ناەندی پسپۆڕیی گەشەی هەناردەی کەرەسە و کەلوپەلی بیناسازیی ئێران لە شاری کەلار دەکرێتەوە .
مەهدی شوشتەری جەختی کردەوە ، ناوەندی تیجاریی پسپۆڕیی ئێران ، لە شاڕێی تیجاریی هەناردەیی وڵاتی عێراق و لە خاڵی سنووریی ناوچە کوردی و عەرەبیەکانی ئەم وڵاتە و لە نزیک گەورەترین ترمیناڵی هەناردەیی رۆژاوای ئێران ( سنووری پەروێزخان) هەڵکەوتووە .