هەوڵی نەوەی نوێ بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی ئۆپۆزیسیۆن لە هەرێمی کوردستان، شکستی هێنا
شاسوار عه‌بدولواحید ئه‌و پۆستی سڕییه‌وه که له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاویکردبووه‌وه و داوای له کۆمه‌ڵی دادگه‌ری و کۆمه‌ڵی ئیسلامی کردبوو، به‌ره‌یه‌ک پێکبهێنن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ په‌یامێکی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ک له ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کرد و دوای ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵیان، ده‌ڵێت که: "چاوەڕێی هەڵوێستی کۆتایی ئەوانم بۆ ئەوەی وەک نەوەی نوێ هیچ هەڵوێستیکی تاک لایەنەمان نەبێت و تۆمەتبار نەکرێین بە تاکرەوی".
دوێنێ شاسوار عه‌بدولواحید پۆسته‌که‌ی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان سڕییه‌وه و باس له‌وه ده‌کرێت که هه‌وڵه‌که‌ی سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی دادگه‌ری و یه‌کگرتووی ئیسلامی شکستی هێناوه.