ئادار 12, 2022 21:56 Asia/Tehran
  • دیداری وەفدێکی یەکێتی زانایانی ئایینیی ھەرێم لەگەڵ سەرکونسولی کۆماری ئێسلامیی ئێران

وەفدێکی یەکێتی زانایانی ئایینیی ئیسلامی و ئەنجومەنی باڵای فەتوای سلێمانی سەردانی سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستانیان کرد و لە بارەی ھاوکارییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران بیروڕایان گۆڕییەوە.

پاش نیوەڕۆی رۆژی شەممە بەرواری ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢ی زایینی، مامۆستا «نەجمەددین قادر رەحیم» سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینیی سلێمانی بە سەرۆکایەتیی وەفدێک کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک لە زانایان و بەرپرسانی ئەو یەکێتیە و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەتوای سلێمانی لە بینای سەرکونسولگەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ « دکتۆر«مەهدی شوشتەری»ی سەرکونسول کۆبوونەوە و پیرۆزبایی چل و سێیەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان کرد و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ ئێران خواست.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی بە بەشێک لە دەستکەوتە سیاسی، ئابووری، زانستی و رۆشنبیرییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد لە ماوەی ٤٣ ساڵی رابردوودا و گووتی: لە گرنگترین دەستکەوتە سیاسیەکانی شۆڕشی ئیسلامی بریتیە لە سەربەخۆیی وڵات و وابەستەنەبوونی بە هیچ هێزێکی دەرەکیەوە.

«مەھدی شوشتەری» جەختی لەوەش کردەوە کە، هەروەها پشتگیری لە موسوڵمانان و ستەملێکراوانی جیهان لە هەمبەر ستەمکاران لە نێویاندا پشتگیری لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین لە ئاست ستەم و داگیرکارییەکانی رژێمی زایۆنی لە بنەما حاشاهەڵنەگرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن.ئەمەو لە لایەکی دیکەوە لەم دیدارەکەدا باس و گفتوگۆ لە بارەی پەرەپێدانی هاوکارییە ئایینی و رۆشنبیریەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش کرا.

سەرپەیڤ