ئادار 24, 2022 23:07 Asia/Tehran
  • ئه‌ندامێی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتیمانی: پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتی ڕزگاریی نیشتیمان هه‌نگاوێکه‌ بۆ تێکدانی یه‌کڕیزی کورد و لایه‌نه‌ شیعه‌کان

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگه‌یاند، پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتی ڕزگاریی نیشتیمان، له‌لایه‌ن کوتله‌ی سه‌در و حه‌لبوسی و پارتییه‌وه‌ هه‌نگاوێکه‌ بۆ تێکدانی یه‌کڕیزی کورد و لایه‌نه‌ شیعه‌کان،

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ میدیاکانی حزبه‌که‌ی رایگه‌یاند، پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتی ڕزگاری نیشتیمانی، له‌لایه‌ن کوتله‌ی سه‌در و حه‌لبوسی و پارتییه‌وه‌ هه‌نگاوێکه‌ بۆ تێکدانی یه‌کڕیزی کورد و لایه‌نه‌ شیعه‌کان.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە، پێکهێنانی هاوپه‌یمانیی رزگاریی نیشتمان ئه‌نجامێکی خراپی ده‌بێت بۆ ئایینده‌ی عێراق، چونکه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرینه‌ی لایه‌نه‌کان پێکنه‌هێنراوه‌.

وتیشی، "هێشتا کات ماوه‌ بۆ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر زۆربه‌ی پرسه‌کان، بۆیه‌ پێویسته‌ هاوپه‌یمانێتیه‌کی نوێ پێکبهێنرێت که‌ زۆرینه‌ی لایه‌نه‌کان تێیدا به‌شدارن بن تاوه‌کو ببێته‌ مایه‌ی ئارامی بۆ داهاتوی عێراق، چونکه‌ له‌و هاوپه‌یمانێتیه‌دا یه‌کڕیزی نێوان کورد و لایه‌نه‌ شیعیه‌کان و سوننه‌کانیش تێکدراوە.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ هاوپه‌یمانێتیی سه‌درییه‌کان و پارتی و سەروەری گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مانییان به‌ناوی هاوپه‌یمانیی رزگاریی نیشتمان راگه‌یاند و هه‌ردو کاندیدانی سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆک کۆماریشیان ئاشکراکرد.

سەرپەیڤ