ناڕەزامەندی دەربڕینی چەندبارەی ئەنجومەنی مامۆستایانی هەریمی کوردستان
ئەنجومەنی مامۆستایانی ھەرێمی کوردستان بۆ چەندەمین جار لە بارەی کێشەی موچەوە ناڕەزامەندیی خۆی دەربڕی و وشداریشی دا لە دەرەنجامی بەردەوام کرانی وەھا ڕەوتێک.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازیی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە: دەسەڵات چیتر لەهەوڵی پەکخستن وبێ بەهاکردنی پەروەردەدا نەبێت وبەزووترین کات وەڵامی خواستە هەنوکەییەکانی مامۆستایان بداتەوە لە پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان وفەرمانبەران و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژەوە بگرە ھەتا دابەشکردنی موچە لەکاتی خۆیدا.
ئاماژەى بەوەش کردووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان و خەمخۆران ئاگاداردەکەنەوە کە لەئەگەری دابەش نەکردنی موچەی مانگی سێ لەسەرەتای مانگی چواردا ناڕەزایی و هەڵوێستی توندی مەدەنیانە دەگرنە بەرو ڕێگاکانی فشاریان لەکۆبوونەوەیەکی فراوانی مامۆستایاندا ڕادەگەیەنن.
لە دەقی ڕوون کردنەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە، ئاشکرایە دەسەڵاتداران بەهۆی لێنەهاتوویی و شکستیان لەبەڕێوەبردن و حوکمڕانیدا ، ئەم هەرێمەیان توشی سەدان قەیران کردوەو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژیانی هاوڵاتیان سەختر و گرانتر دەکەن ، کە دیارە پەروەردەش قوربانیەکی گەورەی ئەم دەسەڵاتە شکستخواردووەیە و لەسایەی نەزانی دەسەڵاتداران دا توشی سەدان گرفت و قەیران بووە.