دەست پێکرانی ھەڵمەتی پتەوکردنەوەی سەنگەرو مەتەرێزەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان
لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپڕاسیۆنەکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، دوای بڕیاری وەزیری پێشمەرگه بە دوبارە سەنگەرسازی تەواوی سەنگەرەکانی پێشمەرگە و بونیاتنانەوەی بەشێوەیەکی سەربازیانەی سەردەمی، لەرێگەی هاوکاری و فەرمانی سەرۆکایەتی هەرێم، پڕۆسەی سەنگەرسازی پێشمەرگە بەردەوامە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھیەرێمی کوزدستان، لە راگەیاندنێکی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە: بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتیی ئەرک و کاری پرۆسەی سەنگەرسازیی ھێزی پێشمەرگە، لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپڕاسیۆنەکان، بەیاوەریی لیوا عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری مەشقی سەربازیی وەزارەت و لیژنەی راسپێردراوی سەنگەرسازی، سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی لە میحوەرەکانی یەک و دو، بەسەرکردەوە.
ئەوەش هاتووە، لەم بەسەرکردنەوەیەدا، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپڕاسیۆنەکان بۆ لیواکانی هەردو میحوەری یەک و دوی هێزی پێشمەرگه، ستایشی ئەرک و کاری لیژنەی سەنگەرسازی کردو لەکەمو کوڕی و کێشەکانی بەردەم ئەو پڕۆسەیە ئاگادار بووەوە.
جێگری سەرۆکی ئەرکان رایگەیاند، "ئەم پڕۆسەیە لەپێناو پاراستنی گیانی تاک بەتاکی پێشمەرگە و توندوتۆڵکردنی سەنگەرو بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەیە. ھیەر بۆیە داواش دەکەین هێزەکانی پێشمەرگە هەمیشە پابەندی دیسپلینە سەربازیەکان بن.
فەرماندەو ئەفسەرانی باڵای یەکەو لیواکانی سەر بە میحوەرەکانی یەک و دو، ھەروەھا رونکردنەوەو سەرنجی خۆیان لەسەر باشترکردنی کارەکانی لیژنەی سەنگەرسازی و شێواز و چۆنیەتیی سەنگەرەکان بە پێی ژینگەو ناوچەی جوگرافی دابەشبونی هێزی پێشمەرگە خستەتەڕو.