ئادار 31, 2022 12:09 Asia/Tehran
  • سەرۆکی کۆمپانیای کارگروپ: ھەرێمی کوردستان جارێ توانای ناردەی گازی نییە

«باز کەریم بەرزنجی» سەرۆکی کۆمپانیای کارگروپ لە ھەرێمی کوردستان پێی داگرت: ھەرێمی کوردستان لە داھاتوویەکی نزیک دا توانای ناردنی گاز بە تایبەت بۆ ئەورووپای نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی کوردپرێسەوە، «باز کەریم بەرزنجی» سەرۆکی کۆمپانیای کارگروپ لە ھەرێمی کوردستان کە وەکو ھۆکارێکی بەستێن خۆشکەری ناردەی گازی سروشتیی ھەرێم بۆ ئەورووپاو تورکیا ناوی دەبردرێت، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆیتێرز وتوویەتی: وەبەرھێنانی گازی سروشتی لە ھەرێمی کوردستان بۆ دابین کردنی پێداویستییە نێوخۆییەکانەو ئەم ناوچەیە لە داھاتوویەکی ناتوانێ گازی سروشتیی ڕەوانەی ھەندەران بکات.

جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئاگاداری ھیچ بەرنامەیەک لەمەڕ ناردەی گازی سروشتیی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەورووپا نییەو نە خۆی و نە کۆمپانیاکەی لە جێ و شوێنێکدا نین کە لە بارەی دۆزینەوەی بازاڕ بۆ گازی سروشتیی ھیەرێمی کوردستان ڕا دەر ببڕن و لەگەڵ کەسیش دا لەم بارەیەوە قسەی نەکردووە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە کۆمپانیاکەی لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوو لە بواری نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان چالاکیی نواندووە کەچی تەنیا سەدی ٥٠ی پێداویستییەکانی ھەرێمی کوردستا بە وزە دابین کراوە، وتیشی: بەم زووانە ھیچ گازێک لە ھەرێمی کوردستان ئاودیو ناکرێت.

سەرپەیڤ