داخوازیی فراکسیۆنی پارتی و هاوپەیمانیی سەروەری بۆ دەست پێکرانی وتووێژی نیشتیمانی
نیسان 01, 2022 20:19 Asia/Tehran
فراکسیۆنی پارتی و هاوپەیمانیی سەروەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوای دەستپێکردنی گفتوگۆی نیشتمانییانە دەکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، فراکسیۆنی پارتی و هاوپەیمانیی سەروەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیای دا داوای دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی نیشتمانیی بە دوور لە دەستوەردانی دەرەکییان کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەی پارتی و ھاوپەیمانیی سەروەری دا هاتووە: بهبێ سهدرییهکان حکومەتی نوێ لە دایک نابێت و ئەوان لەگەڵ ڕێککەوتنی ناو ماڵی شیعییەکانن بە جۆرێک کە کاندیدی ڕەوتی سەدر بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕابسپێردرێت.
هەردوو فراکسیۆنی پارتی و سوننەکان پابەندبوون بە هاوبەشی لەگەڵ کوتلەی سەدرییەکانیان دووپات کردووەتەوە.