وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: پشکی هەرێمی کوردستان بەپێوەری نوێ دیاری دەکەین
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: ساڵی رابردو بەگوێرەی یاسای بودجە پێویست بوو حکومەتی هەرێم داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ رادەستی حکومەتی فیدڕاڵی بکات، بۆیە ئەوە پارەیەی نێردراوە بۆ ھەرێمی کوردستان دوای ئەوە بووە کە داهاتی 250 ھەزار بەرمیلی لێ بڕدراوە، بۆ ساڵی 2022ش پشکی هەرێمی کوردستان بەپێوەری نوێ دیاری دەکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «ئیحسان عەبدولجەبار» وەزیری نەوتی عێراق ڕۆژی سێشەممە لەلێدوانێکدا جەختی لەوە کردەوە کە، بەگوێرەی یاسای بودجەی ساڵی 2021، ھەرێمی کوردستان لەسەری پێویست بوو داهاتی 250 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە نرخی سۆمۆ رادەستی حکومەتی عێراق بکات، بۆیە ئەوەی لەئێستادا نێردراوە بۆ ھەرێمی کوردستان دوای ئەوە بووە کە نرخی 250 ھەزار بەرمیلی رۆژانەی لێ بڕدراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی رابردو رێژەیەکی کەمی پارە رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام لەم ساڵدا پێوەری نوێ دادەنرێن و لەسەر ئەو بنەمایەش، پشکی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە دیاری دەکرێت.
15ی حوزەیرانی ساڵی 2021، ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانه دوو سهد ملیار دینار بۆ ههرێمی کوردستان بنێرێت و بڕیارهکهش تا ئهو کاته کاری پێ بکرێت که وردهکاریی دارایی نێوان ههرێم و بهغدا رێکبخرێت و دواتریش بڕی پارهکه زیاد یان کهم بکرێت.