سوپای تورکیا گەنجێکی کوردیان لە سنوری عێراق و تورکیا کوشت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i407113-سوپای_تورکیا_گەنجێکی_کوردیان_لە_سنوری_عێراق_و_تورکیا_کوشت
سوپای تورکیا لە سەر سنورەکانی باشوور و باکووری کوردستان، کە سنوری دەڤەری برادۆست دەگرێتەوە، تەقەیان لە سێ هاوڵاتی کوردی تورکیا کرد و یەکێکیان کوژرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 17, 2022 08:33 Asia/Tehran
  • سوپای تورکیا گەنجێکی کوردیان لە سنوری عێراق و تورکیا کوشت

سوپای تورکیا لە سەر سنورەکانی باشوور و باکووری کوردستان، کە سنوری دەڤەری برادۆست دەگرێتەوە، تەقەیان لە سێ هاوڵاتی کوردی تورکیا کرد و یەکێکیان کوژرا.

 

سەرچاوەیەک لە دەوروبەری گوندی بەرمیزە لە سنوری برادۆست بە  میدیای شارپرێس ڕاگەیاند، سوپای تورکیا تەقەی لە سێ گەنجی کوردی تورکیا  لە سنورەکانی  کانی بۆگەنی لە دەوروبەری گوندی بەرمیزە کردووە، کە دەکەوێتە ناو خاکی کوردستان لە ناوچەی برادۆست، بەوهۆیەوە گەنجێک کوژرا.

سەرچاوەکە ئەوەشی وت، ئەو گەنجه کوژراوه ناوی تەحسین عومەرە و تەمەنی 20 ساڵە و خەڵکی گوندی ماوانە سەر بە قەزای شەمزینانە.

کوشتنی ئەو گەنجە لەلایەن سوپای تورکیاوە لە کاتێکدایە، دوێنێ سەربازانی تورکیا12 هاوڵاتی سنوری برادۆستیان دەستگیرکرد و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.