پێداگریی یەکیەتی نیشتمانیی لەسەر ئەنجامدرانی وتووێژی سیاسی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i407527-پێداگریی_یەکیەتی_نیشتمانیی_لەسەر_ئەنجامدرانی_وتووێژی_سیاسی
ئەندامێکی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند لە کاتی بەردەوامبوونی رەوشی ئێستا و وتووێژ نەکردنی رەوتی سەدر لە گەڵ لایەنە سیاسیەکان ، تاکە رێگایەک کە دەمێنێ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی دوبارەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 30, 2022 13:32 Asia/Tehran
  • پێداگریی یەکیەتی نیشتمانیی لەسەر ئەنجامدرانی وتووێژی سیاسی

ئەندامێکی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند لە کاتی بەردەوامبوونی رەوشی ئێستا و وتووێژ نەکردنی رەوتی سەدر لە گەڵ لایەنە سیاسیەکان ، تاکە رێگایەک کە دەمێنێ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی دوبارەیە .

رێزان دلێر گوتی : ئەگەر رەوشی هاوپەیمانیی سێ قۆڵیی ( سەدر و بارزانی و حەڵبووسی ) نەیەتە گۆڕان و وتووێژێک لە نێوان لایەنە سیاسیەکان ئەنجام نەدرێ ،  تەنانەت دوای جەژنی رەمەزانیش شایەتی پێکهاتنی حکومەتی نوێی عێراق نابین .

 دلێر لە درێژەدا گوتی  بەیاننامەی سەدر لەمەڕ رێک نەکەوتن لە گەڵ لیژنەی هاواهەنگیی شیعە  نیشان ئەدات سەدریەکان هەروا نەیاری وتووێژ لە گەڵ لایەنە سیاسیەکان بە تایبەت لیژنەی هاواهەنگیی شیعەن .

لە مانگی مارسی رابردوودا پەرلەمانی عێراق نەیتوانی بە هۆی مسۆگەرنەبوونی رێژەی یاسایی ، سەرۆک کۆمار هەڵبژێرێ .