هۆشیاری زێباری: پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عێراق دەکەین
«هۆشیاری زێباری» له‌باره‌ی پێشڕه‌وییه‌کانی سوپای عێراق به‌ره‌و شنگال، رایگه‌یاند: پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عێراق دەکەین بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە قەزای شنگال و بەرنگار بوونەوەی یەکینەکانى بەرخۆدانى شنگال (یەبەشە).
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،«هۆشیاری زێباری» ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له توییتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر ڕایگەیاند: بە توندی پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عێراق دەکەین بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە قەزای شنگال لە دژی گروپە چه‌کداره‌کانی سه‌ر به په‌که‌که.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، پێویسته رێککەوتننامەی شنگال بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە و ئیدارەی ناوخۆ و گەڕانەوەی ئاوارەکان جێبەجێ بکرێت.
رۆژی نۆی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان له‌باره‌ی ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال و دروستکردنی ئیدارەیەکی نوێ بۆ قەزاکە رێککەوتننامهیهکیان واژۆکرد.
له‌ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی رابردوشدا سوپای عێراق به‌ره‌و قه‌زای شنگال پێشڕه‌ویی کرد‌و لە ئەنجام دا یه‌کی ئه‌م مانگه، پێکدادان لەنێوان سوپاى عێراق و چەکدارانى یەکینەکانى بەرخۆدانى شنگال (یەبەشە) لە قەزاى شنگال رویدا، رۆژی دوشهممهش جارێکی دیکه پێکدادانەکان سەریان هەڵدایەوەو بووە ھۆی جێگۆڕکێی چەکدارانى یەکینەکانى بەرخۆدانى شنگال (یەبەشە) .