May 16, 2022 16:50 Asia/Tehran
  • ئاری ھەرسین : مەسرور بارزانی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکیەتی ھیچ دەسەڵاتێکی نیە

 ئه ندامی ئه نجومه نی  سەرکردایەتی پارتی دیموکرات له سلێمانی و هه ڵه بجه رایگەیاند: مەسرور بارزانی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکیەتی ھیچ دەسەڵاتێکی نیە.

 ئاری هەرسین بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە، ئێستا هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی یەکێتی نیشتمانیی (سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپرین) و ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی پارتی دیموکرات (هەولێر و دهۆک) بەسەر دوو بەشی جیادا دابەشکراوە ، هەر بۆیەش مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە پارتی دیموکراتە، هیچ دەسەڵات و دەسڕۆیشتووییەکی نییە لەو ناوچانەی کە یەکێتی  کۆنترۆڵیان دەکات و ئەم دوو ئیدارەییەش لە حکومەتەکانی پێشوودا بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیران، بەم شێوەیە هەبووە.

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکرات لە سلێمانی- هەڵەبجە دەشڵێت، یەکیەتی نیشتمانیی و پارتی رێککەوتوون لەسەر دابەشکردنی بودجەی هەرێم، کە 43% بۆ یەکێتی و 57% بۆ پارتی دیموکرات تەرخان دەکرێت.

ئەم قسانەی هەرسین لە کاتێکدایە کە سلێمانی کێشەی هەیە بۆ دابینکردنی بودجە بۆ ناوچەکانی ژێر سەرپەرشتیی یەکێتی نیشتمانیی ، بەرپرسانی ناوچەی سلێمانی ، حکومەتی هەرێم و پارتی دیموکرات تۆمەتبار دەکەن بەوەی سلێمانی بە ئەنقەست  لەژێر سزای داراییدایە.

سەرپەیڤ